لە خۆشیان ئاوی لە دەوی دێت.
دەو: دەم یان زار. هەندێک خۆراک یان میوە هەیە کاتێک مرۆڤ تامەزرۆی دەبێت، بەڵام دەستی پێی ڕاناگات، دەمی ئاو دەکات، واتە: ئارەزوو دەکات بیخوات بەڵام چنگی ناکەوێت، مەبەست لە کەسێکە کە ئارەزووی ئەنجامدانی ڕەفتارێکی هەبێت، بەڵام نەتوانێت ئەنجامی بدات. [1]