لە کەریان پرسی کوێت مەنزڵە؟ وتی: نەقیزە دەزانێت.
مەنزڵ: قۆناغێکی ڕێ ڕۆشتن کە پشووی تێدا بدرێت. نەقیزە: دارێکی درێژە، بزمارێکی تیژ بەسەرەکەوەیەتی، وڵاخی پێ لێدەخوڕێت (فەرهەنگی خاڵ) ، واتە: ئەو کەسەی هەڵسوکەوتی ژیان یان ڕەفتار و کردار بە دەستی خۆی نەبێت، هەروەها هەردەمەی بە دەست کەسێک هەڵبسووڕێت. مەبەست لە کەسی بێ کەسایەتییە. [1]