ناونیشانی پەرتووک: بووکەکەی هەورامان
ناوی نووسەر: #ئاسۆ بیارەیی#
شوێنی چاپ: ستۆکهۆڵم
چاپخانە: 49 پەرتووک
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: یەکەم
ئەم بەرهەمە سەربردەیەکی ڕاستەقینەیە، بە شێوازی ڕۆمان نووسراوە و ئەم تەوەرە گرنگانەی لە خۆگرتووە:
1. باسی ئەو پێشمەرگانە دەکات کە بەهۆی نەبوونییەوە، ناچار لە خەباتی ڕاستەقینەی خۆیان لادەدەن و لەلایەن حزب و هێزانەوە، ستەمیان لێ دەکەن و بەناهەق دەیاندەن بە کوشت.
2. وێنای ئەو هاوسەرانە (ژنانە) دەکات کە دوای هاوسەرە پێشمەرگەکانیان ڕۆڵی دایک و سەرپەرشتی منداڵەکان دەکەن.
3. باسی ئەوین دەکات...
4. باسی کۆمەڵگەی بابسالاری کوردی و ئەو ئاریشانەی دەکات کە بۆ ئافرەتی کوردی درووستکردووە.
5. باسی قارەمانییەتی پێشمەرگە و کۆمەلکوژی و ئەنفال و ژەهربارانی هەڵەبجە دەکات...
6. باسی تراومای شەڕ و نەخوێندەواری و هەژاری دەکات...
[1]