لە ئاوی شەو، وسڵ ئەکا.
لە ئاوی شەو، وەرع ئەکا.
لە ئاوی شەو پارێز ئەکا.
وسڵ: خۆپاکردنەوەیەکی ڕۆحییە بە ئاو، وەرع: خۆپاراستن لە حەرام (فەرهەنگی وشە نامە) بۆ کەسێکی سەرڕاست و ڕاستگۆ بەکاردێ، لە پەیوەندییە بازرگانییەکانیدا، لە سەودا و مامەڵەیدا، لە حەرام و حەڵاڵ بپرسێت، حەڵاڵ بەدەست بێنێت و واز لە حەرام بێنێت، یان لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕاستگۆبێت. [1]