لە ئاوی مەند و لە پیاوی مۆن بترسە.
ئاوی مەند: بەو جێگەیەی چەم و ڕووبارەکان ئەوترێ کە ئاوەکەی پەنگ دەخواتەوە و بە ئاسانی ناڕوات، هەرچی تێکەوێت، بایدەدات بۆ خوارەوە و ونی دەکات، پیاوی مەندیش لەناو بیر و خەیاڵاتیدا ون دەبێت، مۆن: بە کەسێکی دەموچاو ترش و تاڵ ئەوترێت کە دڵخۆشی تێدا بەدیناکرێت. واتە: کەسێک کە گرژ و مۆن یان مەندە بێت، خۆتی لێدوورخەرەوە، بۆ ئەوەی تووشی کێشەنەبی. [1]