لە ئێوارێوە تا بەیانی، ئەستێرە ئەبژێرێ.
کەسانێک هەن، بەهۆی پیریی و نەخۆشی یان بەهۆی دڵداری و دەردی دڵەوە، شەوان تا بەیانی ناتوانن بخەون، بەردەوام دادەنیشن، لە کوردەواردا پێیان دەوترێ شەو بۆ خۆیان ئەستێرە دەبژێرن، واتە: ناخەون. مەبەست لە کەسێکە کە بەهۆکارێک ئێشکبگرێت و نەخەوێت. [1]