ناونیشانی بابەت: تیمێکی ئیتاڵی لە بەردەڕەش کار لە شوێنەوارێک دەکات و تائێستا 100پارچەی شوێنەواری دۆزیوەتەوە
نوێنەری بەڕێوبەرایەتی شوێنەواری #ئاکرێ# لە تیمی ئیتاڵیا بۆ کارکردن لە شوێنە شوێنەواریەکانی سنووری شارۆچکەی #بەردەڕەش# دەڵێت ، تیمێکی ئیتاڵیا لە بواری شوێنەواری لە سنووری شارۆچکەی بەردەڕەش کار دەکات لە شوێنێکی شوێنەواری وتا ئێستا 100پارچەی شوێنەواری دۆزیوەتەوە ، کە زیاتر کەلوپەلی کشتوکاڵین ئەوەش دەسەلمێنێت کە پێش هەزاران ساڵ ژیانکردن لەو ناوچەیە هەبووە.
عومەر حسێن شەریف ، نوێنەری بەڕێوبەرایەتی شوێنەواری ئاکرێ لە تیمی ئیتاڵیا بۆ کارکردن لە شوێنە شوێنەوارییەکانی سنووری شارۆچکەی بەردەڕەش ، بۆ ڕادیۆی بەردەرەش وتی ، بەهۆی ئەوەی هەرێمی #کوردستان# شوێنێکی ئارام وسەقامگیرە تیمە بیانیەکان بەردەوام دێن لە هەرێمی کوردستان کار لە شوێنە شوێنەوارەکان دەکەن ، بۆیە ئێستا دوو تیمی بیانی یەکێکیان ئیتاڵییە کە خۆم کاری لەگەڵ دەکەم لە سنووری شارۆچکەی بەردەڕەش کار دەکەن بە هەماهەنگی حکومەتی هەرێم وبەڕێوبەرایەتی شوێنەواری ئاکرێ ، بۆ ئەو مەبەستەش گرێبەستێکی پێنج ساڵیان ئەنجامداوە وئەمە کۆتا ساڵی کارکردنیانە وماوەیەک وەستابوون لەکارکردن ئێستا دووبارە دەستیان بەکارکردن کردووە وکۆتا ساڵی کارکردنیان دەبێت ، بەڵام بەهۆی هەبوونی شوێنەواری گرنگ دەیانەوێت گرێبەستەکەیان دووساڵی دیکە نوێ بکەنەوە.
عومەر حسێن شەریف وتیشی، ئێستا لە گردی ئاسنگران لە سنووری شارۆچکەی بەردەڕەش کار دەکەن و تا ئێستا 100پارچەی شوێنەواریان دۆزیوەتەوە وزیاتر کشتوکاڵین ، وەکوو چنین وڕستن وگۆزەی جۆراوجۆر ، کە مێژووەکەیان بۆ پێش چوار هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە ئەوەش دەسەلمێنێت ئەوکات ژیان لەو ناوچەیە کراوە ، بۆیە ناوچەی بەردەڕەش یەکێکە لەو ناوچانەی کە کشتوکاڵی سەرەتایی لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەو ناوچەیە بووە .
حسێن شەریف باسی لەوەشکرد ، یەکەم سەرژمێری شوێنی شوێنەواری ئێراقی لە ساڵی 1970لەلایەن ئێراق لەبەردەڕەش کرابوو 100 شوێن بوو ئێستا لە دوای هاتنی تیمە بیانیەکان بۆ 500 شوێنی شوێنەواری زیاد بووە .[1]