لە تەمەڵیدا باری بۆ هەوار ناچێت.
هەوار: مەبەست لەو جێگە کوێستانییەیە کە خێڵە کۆچەرییەکان لە وەرزی هاویندا کۆچی بۆ دەکەن، بە کەسی تەممەڵ و کارنەکەر دەوترێت، لە ژیاندا هەر خەریکی دانیشتن و کات بەفیڕۆدانبن، هەوڵ و هەڵپەی کارکردنیان نەبێت، کاتێک ئیش و کار دەست پێدەکات و بار بۆ هەوار دەچێت، لە خێڵ دوادەکەون. [1]