لەجێی چۆڵا فیکە مەکە، نانی گەرم بە تیکە مەکە.
لەجێی چۆڵا فیکە مەکە، نەوەک چەتەیەک یان پیاوخراپێ ڕاپەرێت و تووشی زیانت بکات، هەروەها نانی گەرم بەتیکە مەکە، واتە: لە میوانداریدا، لەسەرخوان پەلەپەل مەکە و چێشتی گەرم و پاروو خێراخێرا مەگلێنە، نەوەک دەموپلت بسووتێ و بۆت قوتنەچێت. [1]