لە حیزی جوتیار، گا کاوێژ ئەکا.
گەر جوتیار لە کاری جووتکردندا شارەزا بێت، بەردەوام گاکانی لە کاردا دەبن و نەیەڵێت ئیش و کارەکەی بووەستێت، بەڵام جووتیاری ناشی گاکانی دەوەستن و دەست بە کاوێژدەکەن. بۆ جوتیارێکی نەشارەزا بەکاردێت کە دەسەڵاتی بەسەر جووتەکەیدا نەشکێ بەڵام وا خۆی پیشانبدا کە دەتوانێت ئەنجامی بدا. [1]