#نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە پاریس ڕایگەیاند:
کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ سەرۆک ماکرۆن هەبوو.
لەبارەی کێشەکانی #هەولێر# و بەغدا، دۆخی ناوچەکە و چەند پرسێکی دیکەیش بیروڕامان ئاڵوگۆڕ کرد.
هیچ مەترسیەک لەسەر قەوارەی هەرێم نییە.
سەرۆک ماکڕۆنم بانگهێشت کردووە کە لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا، سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات و ئەویش قبووڵی کرد.
پابەندی ئەنجامدانی هەڵبژاردنین لە کاتی خۆیدا و لەگەڵ یەکێتی هیچ ڕێککەوتنێک بۆ دواخستنی نەکراوە.
دەبێت هەموو لایەنەکان پابەندبن بەوەی لە کاتی خۆیدا هەڵبژاردن بکرێت.
هیوادارم لەم هەفتەیەدا لەگەڵ #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# کۆببینەوە.
تورکیا ئامادەیی دەربڕیوە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و کێشەکە لای بەغدایە.
#حکومەتی هەرێمی کوردستان# هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێکردووە و پێویستە بەغداش مووچە لە کاتی خۆی بنێرێت و هیچ پاساوێک نەماوە بۆ دواخستنی. [1]