ناو: کاویس
نازناو: کاویس ئاغای هەرکی
ناوی باوک: ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1889
ساڵی کۆچی دوایی: 1936
شوێنی لەدایکبوون: چارچەلی
شوێنی کۆچی دوایی: هەرشەم
$ژیاننامە$
کاویس ئاغای هەرکی
خاوەنی دەنگێکی خۆش، سەد ساڵە بەزیندوویی ماوەتەوە و خاوەنی هەوادار و گوێگری تایبەتیی خۆیەتی.
کاویس ئاغای هەرکی ناوی تەواوی: کاویس ئەحمەد جەمیل کانەبییە، لە خێڵی هەرکییە و لە بنەماڵەی (مالە بێیە)
لە هاوینی ساڵی 1889 ز. لە کوێستانە دڵڕفێنەکەی چارچەلی هەرکیان لە دامێنی کەویە بەفرەکانی چارچەل و ئاووهەوا سازگارەکەی لەدایک بووە، سەرەتای تەمەنی کاویس ئاغا لە کوێستانەکانی چارچەل و دواتر تەرگەوەر و مەرگەوەر و دەشتەبێل و دەشتی براندێز و هەوارخاتون و هەوارمامز و مێرگەمیر و مێرگەزەر کە ئەمانە کوێستانی دڵڕفێنن لەم کوێستانانە بەسەر دەبات.
کاویس ئاغا بەدەنگی شالوور و قاسپەی کەوی نێو مێرگ و چیمەنەکان و لەدامێن کەویە بەفرەکان دەنگی خۆی تێکەڵ بە سرووشتی ئەوان دەکرد پێکەوە دەبوون بەجوانترین سیمفۆنیا.
لە وەرزی پایز و زستاندا لە دەوروبەری پیرمام لە گوندەکانی قەفەر، هەرشەم دێرێ، ژیانی بەسەر دەبرد. کاویس ئاغا هەر لە منداڵییەوە باوکی دەمرێت و دواتر برایەکی هەبوو ئەویش کۆچی دوایی کردووە لە سەرەتای تەمەنی گەنجییەتی دایکیشی کۆچی دوای دەکات.
کاوێس ئاغا دوای مردنی دایکی دەچێتە لای ئەحمەدخان هەرکی دەبێتە شوان بۆ دامرکاندنەوەی خەم و ئازارەکانی تەنیایی، لاوک دەکاتە هاودەمی خۆی و تاکوو خەمەکانی تەنیایی پێ دابمرکێنێتەوە.
دواتر دەبێتە چەکهەڵگری ئەحمەدخان لە ساڵی 1915 کاویس ئاغا لەگەڵ خێڵەکەیدا دەچێت بۆ کوێستان، ڕۆژێک لەگەڵ تاهیر ئاغای هەرکی دەچێتە شاری #ڕەواندز# دەبنە میوانی ماڵی حاجی نەورۆز ئەفەندی، کە دەبێتە شەو تاهیر ئاغا داوا لە کاویس ئاغا دەکات دیوەخانی حاجی نەورۆز بە دەنگە خۆشەکەی جۆشبدات، ئێدی حاجی نەورۆز ئاشقی دەنگی کاویس ئاغا دەبێت داوا لە تاهیر ئاغا دەکات کاویس ئاغا لەلای بمێنتەوە بەم جۆرە کاویس ئاغا واز لە ژیانی کۆچەری دێنێت.
لە جەنگی جیهانی یەکەم عروسەکان قەیسەری هێرشیان کردە سەر شاری ڕەواندوز ماڵی حاجی نەورۆز ڕوویان لە شاری #شەقڵاوە# کردووە، ئێدی کاویس ئاغا هەر لە شەقڵاوە ژیان بەسەردەبات
لە ساڵی 1930 لە کۆمپانیای بێزافون و ئۆدیون لە شاری بەغدا دەست دەکات بە تۆمارکردنی لاوک و حەیران و بەستەکانی
کاویس ئاغا لە ماوەی شەش ساڵدا توانی نزیکەی پەنجا لاوک و حیران و بەستە تۆمار بکات لاوکەکانی لاوکی مێژوویی، سوارچاکی، ئەڤینی. یەکێک لە لاوکە بەناوبانگەکانی لاوکی مەلیکی کوردان #شێخ مەحمودی حەفید#ە کە تاکوو ئێستاش لە ساڵی 2023 خاوەن زۆرترین گوێگرە
کاویس ئاغا لە مانگی دووی ساڵی 1936 لە گوندی هەرشەم کۆچی دوایی کردووە، لە هەمان گوند بە خاک دەسپێردرێت
کۆپلەیەک لە دەقی لاوکی شێخ مەحمودی حەفید:
دەلۆیلۆ دەلۆیلۆ دەلۆیلۆ بهارە بسەرێ سلێمانیێ داکەتم محەلێ شەران و هێلا
ل عەسمانا خۆش تێ گرینێ تەیارا شرقێنێ مەترەلۆزان ڕنگێنێ بومبا ورشێنێ ترومپێلا
برا گازە گازێ نۆبەت دارا
شادەشهودێ شێخ مەحمود کەکێ شێخ قادر بابێ
لەتیف گەلەک هەنە بسێ دەنگا گازی دکر کەریمێ
فەتاح بگ گەلی عەگیدا ئەورۆ دەست هەلینانەکێ
بکەن چ گاڤا دەستێ خۆ دەمە دارێ جەمبێزارێ
بکوژم کافرا خەلاس بکەم تۆڤێ
کەپتان بێلا
دەلۆیلۆ دەلۆیلۆ دەلۆیلۆ شێخێ منۆ ئەزێ هندی هەوار دکەم هاوارا تورکا گەلەدوورە و برانۆ کورد خاینۆ
ئامادەکردنی
جبرائیل میکائیل هەرکی. [1]