لە پشت دیواران گوێمەگرە لە ماڵان.
لە نەریتی کوردەواردا هەموو ئەو کەسانەی کە بەردەوام خۆیان مات دەکەن و گوێدەگرن بۆ قسەوباسی خەڵکی بۆ ئەوەی نهێنی و گرفتەکانیان بزانن، کارێکی دوور لە ڕەوشتی بەرزی کوردانەیە. واتە: گوێهەڵخستن بۆ قسەوباسی خەڵکی کارێکی نەشیاوە و مرۆڤ ناشرین دەکات. بۆ کەسێک بەکاردێت کە بەدوای قسەوباسی خەڵکییەوە بێت. [1]