لەلای ئەو دوو مێوژ کەوژێکە.
کەوژ: هێشووی ترێ کە بە دارەوە وشک دەبێتەوە. مێوژ: ترێی لەبەر هەتاو وشککراوە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) ، لە کۆمەڵگەدا کەسانی ناشی و نەزان هەن، هەر چەندێکیان لە بەشی خۆیان پێبدرێت، پێی ڕازین گەر کەمیش بێت. بۆ کەسی نەزان و نادان بەکاردێت کە بەرژەوەندی خۆی نەزانێت. [1]