ناونیشانی نەخشە: خانەقین و مەیدان لە نەخشەیەکی کۆنی عوسمانیدا
نەخشەیەکی عوسمانی کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای سەدەی بیستەم، هێڵی سنووری نێوان ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و ئێران دیاری کردووە (مەیدان) و بەشێکی زۆر لە گوندەکانی #خانەقین# سەر بە ئێران بوون... لە نەخشەکەدا ئەم ناوچانە دەرکەوتوون:
(خانەقین، قەڵای مەردانە، قەڵای زەرزی، قەسری شیرین، جمور «ساڵح ئاغای ئێستا»، هۆرێن و شێخان، باریکە، شێرەوەند، ڕووباری ئەبو حەسەن، زەهاو، ڕووباری دیالە «سیروان»، چیای بەمۆ، مەیدان، پێباز و باوەنوور. هەندێک لە ناوەکان بە هەڵە نووسراون و ڕاستم کردونەتەوە. [1][2]