ناونیشانی بابەت: چیبکەین بۆ زیادکردنی چانسی منداڵبوون؟
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
یەکێک لە هۆکارەکانی زیادکردن و باشترکردنی چانسی دووگیان بوون زانینی کاتی هێلکە دابەزینە، ئەمەش لە ئەنجامی ڕێک هەژمار کردنی سووڕی مانگانەوە دەبێت.
هێلکە دابەزین لەنێوان ڕۆژی 11 تاوەکوو 21 ی سووڕەکەدا دەبێت و ماوەی ژیانی هێلکە 12 بۆ 24 کاتژمێرە.
بۆ زیادکردنی چانسی دووگیان بوون پێویستە ڕەچاوی کۆمەڵێ خاڵ بکرێ لەوانە:-
- ئەنجامدانی جووتبوون لە ماوەی کاتی هێلکە دابەزیندا.
- هەبوونی کێشێکی ئاسایی و پاراستنی.
- بەکارهێنانی تەواوکەرە خۆراکییەکان و ڤیتامینات
- دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و خواردنەوە کحولی و کافاینەکان.
- نەکردنی ڕاهێنانی زۆر قوورس و ماوە درێژ. [1]