ناو: محەمەدئەمین
نازناو: کۆسار هێرۆیی
ناوی باوک: محەمەد
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-06- 1966#
شوێنی لەدایکبوون: #قەڵادزێ#
$ژیاننامە لە زاری خۆیەوە:$
درێژەی نەدەمێ خوێندنی سەرەتایم لە خوێندنگەی پشدەر تەواوکردووە لە خوێندنی ناوەندی تا سێی ناوەندی خوێندم لە ناوەندی ئاسۆسی کوڕان، بەڵام بەهۆی ئەوەی من لە ڕێزەکانی ڕێکخستنی (کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان) بووم لە تەمەنی هەرزەکاری کەسێکی بزێوو بەجوڵە بووم، لە سەردەمی گفتۆگۆی (#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#) و (ڕژێم) لە ساڵی (1984-1985) ئەزموونی کاری سیاسی و ڕێکخراوەیمان نەبوو وامان دەزانی ئیتر تەواو کوردستان ڕزگاربووە، لە ڕێکخستنی خزم و هاوڕێیان بۆکاری ڕێکخراوەیی زۆر پەلەمان دەکرد و هەڵسوکەوت لەگەڵ پێشمەرگە بە ئاشکرا و هاتوچۆ بۆ ناوچە ڕزگارکراوەکان هەروەها لە (01-05-1984) جەژنی کرێکاران کەرتی ڕێکخستنی قەڵادزێ لە سەرقەبرانی قەڵادزێ ئاهەنگێکیان ڕێکخست من و چەند هەڤاڵێکمان کە لە ڕێکخستندا بووین بۆ ئامادەکردنی سەکۆ و شوێنی ئاهەنگەکە و هەڵواسینی پۆستەری شەهیدان و درووشم و لافیتەکان لە بەیانی هەتا ئێوارە لەگەڵ پێشمەرگەکان بووین و هاوکاریان بووین و ئاشکرا بووین کە دڵسۆز و لایەنگری پێشمەرگەین، بۆیە دوای تێکچوونی گفتوگۆ بەردەوام لەژێر چاودێری پیاوانی ڕژێمدابووین تا بەڵگەیەک یان سەرەداوێکیان دەست بکەوێت و دەستگیرمان بکەن بۆیە بووین بە پێشمەرگە هەرچەند تەمەنمان بۆ ئەرکی پێشمارگایەتی کەم بوو، هاوڕێیانی ڕێکخستن پێیان باش بوو کە لە ناوشار کاری ڕێکخستن بکەین، بەڵام بووم بە پێشمەرگە و نەمتوانی درێژە بە خوێندن بدەم ئەگەرنا خوێندکاریکی تەمبەڵ نەبووم.
دواتریش بەهۆی قوورسی ژیانی خۆم نەمتوانی و هەلم بۆ نەڕەخسا خوێندن تەواوبکەم.
بەڵام خوێندنەوەی بەردەوام و تێکەڵیم لە کاری سیاسی نەیهێشتووە وەک نەخوێندەوار هەژمار بکرێم، پێویستە بڵێم من لە خێزانێکی زەحمەتکێش هاتوومە دنیا و بهگیانێکی نیشتمانپەروەری پەروەردە کراوم، ئەوەندەی گرنگیم بە نیشتمانپەروەری و هۆنراوە و ئەدەبداوە، وای لێکردم گرنگی بە ژیانی تایبەتیی خۆم و کۆکردنەوەی پارە و سامان نەدەم، هەر بۆیە لە ڕووی مادیەوە هەست دەکەم زۆر بەجێمام بەڵام جگە لە جارجارە کە دەبینم خەڵکی بە سەرمایە و ئۆتۆمبێل و خانو و باخ و... تاد پێوانە دەکرێن دەنا نیگەران نەبووم نابم، ئەوە بەلای منەوە گرنگ بووە مرۆڤێکی بێزیان بم و نەبمە هۆی کێشە و خەم و نیگەرانی بۆ هیچ کەسێک.
ئەوەندەی لە توانامدابووە بە دەست و زمان درێغیم نەکردووە لە هاوکاری ئەوکەسانەی کە ئیشیان بە من هەبوبێت بە ئەرکی خۆم هەستاوم، هەرچەند بەداخەوە جگە لە خراپە بەرهەمێکی دیکەم نەچنیوەتەوە لەوانەی چاکەم لەگەڵ کردوون، جانازانم هۆکار ئەوەیە خۆم بەدبەختم یان ئەوە لە چارەم نووسراوە، بە هیوام بەم نووسینەم بێزارم نەکردبن و هۆنراوەەکانم کە زادەی هەستی خۆمن بەدڵی ئێوەی خوێنەربن، لە کەموکووڕیشم ببورن.
پێویستە بڵێم هەرگیز خۆم بە شاعیر نەزانیووە، بڕیار لای خوێنەر و کەسانی شارەزایە لە بواری هۆنراوە، من لە ساڵانی هەشتاکانەوە حەز و خولیای هۆنراوەم هەبووە و هۆنراوەم نووسیوە هەرچەندە زۆرینەی هۆنراوەەکانم فەوتاون بەهۆی بارودۆخی سیاسی و ئاوارەیی و شەڕ و کێشەکانی کوردستان، لە هۆنراوەە کۆنەکانم ئەو هۆنراوەەم لە بیر ماوە کە بووم بە پێشمەرگە نووسیم بۆ خۆشەویستەکەم کە خۆشەویستییەکی هەرزەکارانەمان لەنێواندابوو، تا ئێستاش ئەو هۆنراوەەمی پێی نەگەیشت، هیوادارم دیوانەکەم بخوێنێتەوە و بزانێت کە بۆ ئەوم نووسیووە، لەم هۆنراوەە ش ئەوەندەم بیرماوە. [1]
خاوەنی دیوانە شیعرێکە بە ناونیشانی #پەریی خەیاڵ#
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/profile.php?id=100087919871354=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: کۆسار هێرۆیی=KTML_Link_Facebook_End=