ماشەڵڵا لە سڕی ماڵی، مریشکی ڕەش هێلکەی سپی دەکات.
ماشەڵڵا: وشەیەکی سەرسووڕمانە هەستی خۆشییە لەکاتی بینینی شتێکی جوان، یان بەتەوسەوە تەماشاکردنی شتێکە، سڕ: نهێنی. بەسرووشت هەموو مریشکێک هێلکە دەکات، جا هەر ڕەنگێک بێت، بۆ کەسێک بەکاردێت کە نەتوانێت نهێنی ماڵ یان دۆست و برادەری بپارێزێت. [1]