مام سەبرۆکە، بن برۆکە.
سەربۆکە: ناوی بچووککراوەی سەبرە، واتە: ئارامگرتن. بڕۆکە: ناوی بچووککراوەی بڕکە کە مەبەست لە کۆمەڵێک ئاژەڵە، ئەو کەسانەی کە کاری شوانی دەکەن، سەرەتا بەچەند ئاژەڵێک دەست پێدەکەن، ساڵانە دەزێن و وردەوەردە ژمارەیان زیاددەکات. واتە: بۆ کەسێک بەکاردیت کە هێواش هێواش کاربکات، لە قۆناغێکی تەمەنیدا دەبێتە خاوەنی سامان. [1]