مام ناوەنجی دڵیان فەرەحە.
فەرەح: گەورە. هەموو کەسێک لە کۆمەڵگەدا بەدرێژایی تەمەنی، تووشی دۆخی لێقەومان دەبێت، واتە: هیچ کەسێک نییە لێی نەقەومێت و کەسی ئازیزی نەمرێت، بەڵام هەندێک کەس کە هێشتا ئەو دۆخەی نەدیبێت، ناتوانێت هەستی پێبکات. بۆ کەسێک بەکاردێت کە لێی نەقەومابێت، بەئارەزووی خۆی قسەبکات.[1]