مانگا دەمرێت، منداڵ دەگری.
لە بەشە شێوەزاری موکریان بەتایبەت ناوچەی پشدەر، خەڵکی لە بری وشەی ژن کە خاوەنی ماڵە، وشەی منداڵ بەکاردێنن، لەباتی ئەوەی بڵێت: ژنم خاوەنماڵە، دەڵێن: منداڵم خاوەنی ماڵە، بێگومان مانگا لە ماڵدا ژن خزمەتی دەکات، کاتێک بەهۆکارێک مردارببێتەوە، ژننان بۆی دەگرین، چونکە دەستکەوتێکی گەورە لەدەست دەدەن. بۆ کەسێک بەکاردێت کە دەستکەوتێکی لەکیس بچێت. [1]