مەڕ بە مەڕایەتی خۆی ساڵی جارێک دەبڕێتەوە.
لە کوردەواردا ساڵی جارێک لە وەرزی بەهاردا خۆری مەڕ دەبڕێتەوە، (بڕینەوە: واتە لێکردنەوەی خوری مەڕ لە جەستەی) ، مەبەست لەوەیە کە مرۆڤ لە ژیاندا یەکجار دەژیی، دەبێت ژیانەکەی سەربەرزانە و شکۆمەندانە بێت، ناکرێت تەواوی ژیانی ڕازی بێت بە چەوساندنەوە. [1]