مەلا ئەوە مارە.
پێشوان چیرۆکی ئەم پەندە بەم جۆرە دەگێڕنەوە: جارێک لە گوندێک هەموو خەڵکی لە مەلا کۆدەبنەوە، هەمووان نەخوێنەوارن، تەنیا مەلا خوێنەوارە، هەتیوێکی ناکەس دەیەوێت مەلا بخاتە تەڵەوە، دەڵێت: داخۆ مەلا مار چۆن دەنووسرێت، مەلاش قەڵەمەکەی دەردێنێت و دەنووسێت مار، کوڕەکەش قەڵەمەکە لە مەلا دەسێنێت و وێنەی مار دەکێشێت، پاشان پیشانی خەڵکەکەی دەدات و دەڵێت: خەڵکینە، توخوا پێم بڵێن کامیان مارە. [1]