مەلای دوازە عیلم، دەبێ مانای قورئانی بزانێ.
(مەلای دوازدە عیلم: بە کەسێک دەوترێت کە پلەکانی خوێندنی ئایینی لە حوجرە بڕیبێت وەک فەقێ، سوختە، مستەعید دواتر دوای هەژدە ساڵ خوێندن دەبێتە مەلا) قورئان: پەرتووکی پیرۆزی موسوڵمانان، واتە: کەسێک کە پێێ دەوترێت مەلا، شارەزایی باشی لە ئایین و قورئاندا هەبێت، مەبەست لە کەسێکە کە شارەزایی باشی لە پیشەکەیدا هەبێت. [1]