مەلای ماوەرانیش نایباتە دواوە.
ماوەران ناوی گوندێکە لە باشووری کوردستان، مەلای ماوەران: لە زانایانی حەیدەرییە، ناوی تەواوی حەیدەری کوڕی ئەحمەدی کوڕی حەیدەرە، لەوێ مامۆستا بووە، زۆر زانا و دانا بووە، هەڵکەوتوویەکی چەرخی خۆی بووە، مەدرەسەکەی پڕبووە لە فەقێ و مامۆستای باش و زیرەک بەدرێژایی ساڵ لە زانست و زانیاری ئەو گوڵەوەچنیان کردووە، فەقێکانی لە ئێران و خۆراسان و زۆر جێگەی ترەوە هاتوون، هەر بابەتێکی گرنگ و قوورس هەبووبێ، پرسیاریان لێکردووە، پەندەکە مەبەستی لە کەسی فێڵاوییە لە کەس گرەوی لێناباتەوە.[1]