مێردی ژنی کۆرە، دەرپێی ژنی سۆرە.
هەر کەسێک بەرانبەر ژیان نابینا و نادیدە بێت، کۆی هەڵسوکەوت و ڕەفتار و گوفتاری نەشاو دەبێت، بۆیە لەسەر ئەوانە، ڕووزەردی ناو خەڵک و کۆمەڵگە دەبێت. مەبەست لە کاری ناڕێک و نەگونجاوە کە ئەنجامی خراپی لێدەکەوێتەوە و کەسەکە باجەکەی دەدات. [1]