وەک گێرەی هۆمەرەکوێری لێهاتووە.
گێرە: کرداری کوتینی خەرمانە بەڕێگەی جەنجەڕ و وڵاخ، بۆ جیاکردنەوەی گوڵ لە دان، هۆمەرەکوێر: کەسایەتییەکی نەناسراوە، واتە: ئەگەر کەسێکی نابینا بە جەنجەڕ خەرمان بکوتێت، دەبێت چی دەرچێت. بۆ کارێک بەکاردێت زۆر خراپ تێکچووبێت، هیچی بەسەر هیچییەوە نەمابێت. [1]