وەک ماسی بێ کێردە.
کێرد: پێشی دەوترێت: کارد، جۆرێک تیغی دەمپانی مشتوودارە، گەورە و قوورسە، قەسابەکان بۆ بڕینی گۆشی و لەتکردنی بەکاری دێنن. هەموو ئاژەڵێک دەبێت سەرببڕدرێت، پاشان دەخورێت، بەڵام ئاژەڵە ئاوییەکان، بەتایبەت ماسی سەربڕینی ناوێت. هەر کاتێک بگیرێت، مرۆڤ کەی بیخوات ئازادە، بۆ کەسێک بەکاردێت کە ئازادی زۆربێت و بەئارەزووی خۆی هەڵسوکەوت بکات.[1]