وەک مەڕی کەڕە، دوو جار دەڕەوێتەوە.
ڕەوینەوە: کرانەوە، بۆ کەسێک بەکاردێت کە لەسەر بابەتێک زۆر پێبکەنێت، پێی دەوترێت: ئەوەندە پێکەنی ڕەوییەوە. بۆ کابرایەک بەکاردێت کە گوێی گران بێت و باش لە قسەوباس تێنەگات، لەگەڵ خەڵکی پێبکەنێت و نەزانێت مەبەست چییە، دواتر لە جوان تێگەیی، جارێکی تر پێبکەنێت. [1]