وشتر کوورتیش بێتەوە، هەر بەقەدەر کەرێکی دەمێنێتەوە.
لە کۆمەڵگەدا بەپێی پێگەی کۆمەڵایەتی و چینایەتی، بەشێک لە کۆمەڵگە دەستڕۆیشتوون و بەشەکەی تریان دەست کوورت و نەبوون، هەندێکجار لە هەندێک دۆخدا دەوڵەمەندەکان لێدەکەون بەڵام مایەپووچ نابن. واتە: هەندێک کەس دەستیشیان کوورت ببێتەوە، هەر بەقەدەر کەسی بێدەسەڵاتیان پێدەکرێت.[1]