هاوینان بنووی لەبن بییانا، زستانان ئەمری لە برسیانا.
بییانا: کۆی وشەی داری بییە، لەبرسیانا: لەبرسا، واتە: لەکاتی ئیش و کاردا دەبێت ئەوەندە دەستمایە پەیدابکەیت، لەکاتی تەنگانە و تەنگاویدا فریاتبکەوێت، کەڵکی لێوەربگریت و کەموکووڕییەکانت پڕبکاتەوە، بۆیە کەسی خەوتوو کاری پێناکرێت و لە تەنگانەدا تەنگاو دەبێت. [1]