هێشتا تێی نەخستووە، شەقەی دێ.
شەقە: دەنگی گەورە. لە کۆمەڵگەدا کەسانێک هەن کە خۆیان زۆر بە ئازا و چاونەترس دەزانن، بە دەم هیچیان نەهێشتووەتەوە، بەڵام کاتێک شەڕ دەستپێدەکات، لە هیچ کونێکەوە دیارنین. بۆ کەسێک بەکاردێت کە هیشتا نەچووبێتە شەڕەوە، سەد پیاوی کوشتبێت و خۆی کردبێت بە پاڵەوان. [1]