هەتا سەری نەمرێ، سیکەی نابڕێ.
سیکە: بەربوونی بایەک لە جەستە کە بۆنی ناخۆش بێت، یان بای قنگ (فەرهەنگی خاڵ)، هەندێک کەس لە کۆمەڵگەدا ڕەفتار و کرداری نەشیاو و ناجۆر ئەنجامدەدەن، لەپێناوی دەستکەوتنی سامان، گوێ بەوە نادەن کە تا کۆتایی تەمەنیان باسبکرێن و ببنە بنێشتەخۆشەی بن ددان. بۆ کەسێکی بێعاری دنیا ویست بەکاردێت.[1]