هەر کەس لەبن کراسی خۆی پیاوە.
لە کۆمەڵگەدا هەموو کەسێک پێگەیەکی کۆمەڵایەتی تایبەتیی خۆی هەیە کە دۆخی ئابووری و چینایەتی بۆی دیاری دەکات، بەپێی ئەوە هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکرێت، بەڵام مرۆڤ لە هەر پێگەیەکدا بێت، لە ماڵی خۆیدا سەروەرە. واتە: هەموو مرۆڤێک لەناو ماڵ و ژیانی تایبەتیی خۆیدا خۆی بە پیاو دەزانێت. [1]