هەموو تەیرێک گۆشتخۆرە، ناوی قەلان بەدە.
تەیر: باڵندە: بەد: خراپ. قەلان: قەلەڕەش. لەناو کۆمەڵگەی چینایەتیدا کاری خراپەکاریی بۆ بەرژەوەندی تایبەتیی یان بۆ پێگەی بەرز ئەنجامدەدرێت و زۆر کەس خراپەکاریی دەکەن، تەنیا هەندیکیان دەردەکەون و دیارن. واتە: لەناو هەموو خراپەکارەکاندا دانەیەکیان بەدناو دەبێت و بەرنەفرەت دەکەوێت.[1]