هەیە مردییە و نانی زندیان دەخوات.
مردیی: مردوو. زندی: زیندوو. مرۆڤە کارنەکەرەکان ئەو کەسانەن کە جەستەی خۆیان خۆشدەوێت و ماندووی ناکەن، لە کۆمەلگەدا بە کەسانی مردوو و بێبەرهەم تەماشادەکرێن. بۆ کەسی دەمچەوت و بێکار بەکاردێت، لەسەر خوانی خەڵکی ژیان بەرێدەکات و ئارەق ناڕێژن.[1]