هەر هەوارێک و بوارێک.
هەوار: بەو جێگە کوێستانییە دەوترێت کە دەوارنشینان دەواری لێهەڵدەدەن. بوار: تەنکایی ئاو کە ڕێگەی هاتوچۆ بدات (فەرهەنگی خاڵ) مرۆڤ بۆ هەر جێگەیەکی دوور بڕوات، دەبێت بوار بەخۆی بدات، لە ڕێگە جارجار پشووبدات. واتە: لە ڕێ ڕۆیشتندا هەر قۆناغێک و نانێک یان هەر مێشکێک و بیروهۆشێک. [1]