ناو: فەیزوڵڵا
ناوی باوک: خورشید
ساڵی لەدایکبوون: 1934
ڕۆژی کۆچی دوایی: #24-09-2024#
شوێنی لەدایکبوون: #کەرکووک#
شوێنی کۆچی دوایی: کەرکووک
$ژیاننامە$
ساڵی 1934 لە گوندی #تۆمار#ی سەربە شاری کەرکووک لە دایکببووە، لە تەمەنی 9 ساڵیدا لە شاری کەرکووک لە حوجرە خوێندوویەتی دواتر قۆناغەکانی خوێندن لە قوتابخانە تەواو دەکات.
ساڵی 1960 دەبێتە مامۆستا.
ساڵی 1965 ژیانی هاوسەری پێک دێنێت.
لە تەمەنی 19 ساڵیدا دەستی بە کاری ڕۆژنامەوانی و سیاسی کردووە لە چەندین ڕۆژنامە و گۆڤار هەواڵ و وتاری نووسیووە، چەندین توێژینەوەی کردووە لە بوارەکانی بیرکاری و زانست، لە داڕێژتنەوەی ئەلفبێی ستانداردی کوردی ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە، چەندین داهێنان و وشەسازی لە زمانەوانی کوردی کردووە چ لە ژیانی ڕۆژانە و چ بە نووسین چالاکوانێکی گەورەبووە لە بواری بەرگیری کردن لە چەمکی ئازادی و بیروباوەڕەکەی کاریگەریی لەسەر بیرمەندانی ئیسلامی و کریستیان هەبووە، بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکان زیاتر لە سەردەمی (عەبدولکەریم قاسم و ئەحمەد حەسەن بەکر) بوون دواتر هەندێک بڵاوکردنەوەی بابەتی لە ڕۆژنامەکان لە سەردەمی (سەدام حسێن) ساڵانی هەشتاکان قەدەغە کراون، بابەتەکانی ئایینی و کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی و مێژوویی بوون، زمانی عەرەبی و فارسی و تورکی و ئینگلیزی دەزانێت، لە پەرتووکخانەکەی هەندێک لە قورئان و ئینجیل و تەورات و چەندین پەرتووکی ماوە، مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ 150 ساڵ پێش ئێستا 2023.
41 ساڵ مامۆستا بووە لە قوتابخانەکان.
لە ڕۆژی 24-09-2024 بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە. [1]