هاوینان دەکات قەپۆزە، زستانان دەکات دەرۆزە.
قەپۆز: بۆ کەسێکی دەموپل ناشرین بەکاردێت، دەرۆزە: هەژاریی یان گەدایی (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، لە کوردەواردا هاوینان ئیش و کار دەکرێت، دەستکەوتەکەی لە وەرزی زستاندا دەخورێت، چونکە زستانان کار کەمە. بۆ کەسێک بەکاردێت کە ئیش و کار نەکات و تەممەڵ بێت کە لێی قەوما ماڵەوماڵ بگەڕێت، خەڵکی دەستگیرۆیی بکەن. [1]