هەزار حەکیم هێندەی یەک دەردەدار نازانێت.
حەکیم: پزیشک (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) ، کەسێک نەخۆش بێت، خۆی لە هەموو کەس زیاتر هەست بە ئازار دەکات، پزیشک تەنیا دەتوانێت لێی تێبگات و چارەسەری بکات، واتە: هەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی مرۆڤ تووشی بێت، خۆی لە هەموو کەس زیاتر تێدەگات.[1]