هەنگ بناسە لە مایە و ماکی.
ماک: ڕیشە و بناغەی شت (فەرهەنگی خاڵ) ، مایە: دایک (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) ، کاتێک هەنگ پوورە دەدات و بەچکەکانی جیادەبنەوە، هەنگە دایکانەکە چۆن بێت، بەچکەکانیش وادەردەچن. بە کوڕێک دەوترێت بیەوێت ژیانی خێزانی لەگەڵ کچێکدا پێکبهێنێت، دەبێت کەسایەتی دایک و باوکی کچەکەش بناسێت، چونکە کچ بە سرووشت دەچێتەوە سەر دایکی. [1]