هاوینان سەرت بکوڵێ، زستانان دیزەت بکوڵێ.
دیزە: دەفرێکی گڵینی قووڕی سوورکراوەیە، چێشتی تێدا لێدەنرێت (فەرهەنگی خاڵ) ، مەبەست لە کەسی کاسب یان خاوەنکارە، لە وەرزی هاویندا ئیش دەکات و پارە پەیدادەکات، لەبەر گەرمای هاوین خۆی ماندوودەکات، لە وەرزی زستانیشدا دانیشێت بە ئارەزووی خۆی دەخوات. [1]