هەرچی لەناو هەمبانەیە، هەمووی خەرج مەکە.
هەمبانە: پێستی دەرهاتووی وشککراوی مەڕ و بزنە، شتی وشکەی تێدەکرێت (فەرهەنگی خاڵ)، لە کۆمەڵگەدا کەسانی دڵساف و سەرڕاست هەن، لەکاتی لێپرسینەوە یان باسکردنی قسەوباسدا هەموو شتێک بێ کەم و زیاد دەدرکێنن. واتە: بەیەک جار ڕازی دڵ هەمووی هەڵمەرێژە.[1]