ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی #15-11-2023#، ئەنجوومەنی وەزیرانی #هەرێمی کوردستان#، بە سەرپەرشتیی #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی #قوباد تاڵەبانی#، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کۆ دەبێتەوە.
لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵیی ئێراق سەبارەت بە پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەخرێتە ڕوو.
بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە داهاتی گەڕاوەی ناوخۆی هەندێک لە وەزارەتەکان و سیستەمی ژمێریاریی پەیڕەوکراو بۆ فەرمانگەکان. [1]