هەتا سەری لە شاخی نەدا، نەگەڕایەوە.
لە کۆمەڵگەدا کەسانێک هەن بەردەوام سوورن لەسەر ئەو کارەی دەیکەن، چەند ڕوونکردنەوەیان پێبدرێت، وەری ناگرن، تا تێنەکەون پەشیمان نابنەوە. بۆ کەسێکی کەللەڕەق بەکاردێت، کە لەسەر ڕەفتارەکانی بەردەوام بێت، ئامۆژگاریی کەس وەرنەگرێت، کاتێک کە تووشی زیان بوو، پاشیمان ببێتەوە.[1]