هەر ڕۆژەکی بارانە، ئەو ڕۆژە زستانە.
لە ناوچە چیاییەکانی کوردستاندا، بەتایبەتیی وەرزی پایز و بەهار، هەر ڕۆژێک باران ببارێت، کەشوهەوا سارد دەبێت، هاوشێوەی زستان، بۆیە لە تێڕوانینی خەڵکدا هەر ڕۆژێک ببارێت، زستانە. سرووشتی مرۆڤ وایە، هەر ڕۆژێک دنیا ناخۆش بێت، چاوی مرۆڤ ئەو ڕۆژە دەبینێت، ڕۆژە خۆشەکانی بیردەچێتەوە.[1]