هەڕە سەرتەختی، بگرە بەختی.
هەڕە: بڕۆ. تەخت: مەبەست لە جێگە و پێگەی کۆمەڵایەتی بەرزە، هەر کاتێک مرۆڤ پێی بگات، دەتوانێت ناودار بێت، ئەو کەسانەی دەچنە ئاستێکی لەو جۆرە، لەناو خەڵکیدا بە کەسی بەبەخت تەماشادەکرێن. هەندێک جار بەختی باش ژیانی مرۆڤ شیرین دەکات، بۆیە کەی دەرفەت بوو، تواناکانی خۆت بنەخشێنە.[1]