نەدیوبدی کوڕێکی بوو، لەباتی ناوکی کێریان بڕی.
نەزانی لە ڕەفتار، کردار و گوفتاردا سەریەشە و چەرمەسەری بۆ مرۆڤ بەرهەم دێنێت، واتە: هەر کارێک تێیدا مرۆڤ نەشارەزابێت نابێت دەستی بۆ بەرێت. بۆ کەسێک بەکاردێت کە زۆر شارەزا لە کارێکدا خۆی پیشانبدات بەڵام زۆر نەزان و نەکردەبێت، بەهۆیەوە زیانی گەورە لەخۆی بدات.[1]