نەهەڕشتەی ماش، نەپڵاوەی باش.
پێشوان دەڵێن: کابرایەک لە ماڵێک دەبێتە میوان، خانەخوێ چێشتی هەڕشتەی بۆ دەکات، لەبری ئەوەی بە نیسک بیکات بە ماش دەیکات واتە: (هەڕشتەی ماش) کاتێک خواردن دادەنرێت، خانەخوێ عوزری بۆ ئەهینێتەوە لەسەر خراپی خواردنەکە و دەڵێت: میوان تۆ شایەتی پڵاوی باشی بەڵام ئێستا هەر ئەمەم بۆ سازکرا، میوانیش دەڵێت: (نەهەڕشتەی ماش و نەپڵاوی باش) لانی کەم بە مامناوەند بووایە، نەئەم و نەئەو. [1]