هەر کەس بەپێی ئەقڵی قسەی لەگەڵ ئەکرێ.
ئەقڵ: بیروهۆش. مرۆڤ بەپێی تەمەن و ئاستی دنیابینیی، تێگەشتن و لێکدانەوەی بۆ شتەکان جیاوازە، هەروەها لە کاتی گفتوگۆ و قسەکردنیشدا بەپێی ئاستی کەسەکە گۆڕانی بەسەردا دێت، مەبەست لەوەیە کە قسەکردن لەگەڵ بەرانبەردا بەپێی تەمەن و ئاستی کۆمەڵایەتی و ژیرییە. [1]